سەردێڕ:

ئەردۆغان: هێرشەکانی حەفتەر لە لیبیا بەردەوام بێت رووبەڕووی دەبینەوە

فۆتۆ: 
2020-01-14

4946 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا بەسەرۆکایەى لیوا حەفتەر بۆ سەر حکومەتی دانپیانراوی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت رووبەڕوویان دەبنەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتەیەکدا لەبەردەم پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارى وڵاتەکەی رایگەیاند، تورکیا هەوڵ بۆ سەرکێشی نادات لە سوریا و لیبیا و دەریای ناوەڕاستدا، هەنگاوەکانیشیان بۆ داگیرکاری نییە لەو شوێنانەدا، چاویان لە سامان و نەوتی ئەو وڵاتانەش نییە، بەڵکو دەیانەوێت داهاتوی وڵاتەکەیان مسۆگەر بکەن، لەگەڵ داهاتوی وڵاتانی دراوسێدا.

سەرۆکی تورکیا راشیگەیاند، له‌نزیكه‌وه چاودێری دانوستانه‌كانی لیبیا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی یاسایی و گه‌لی لیبیا به‌رده‌وام بێت، وانه‌ی پێویست فێری حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن.

سه‌ركۆماری توركیا، باسی لەوەشکرد، ئه‌وانه‌ی رەخنە لە بوونی سەربازی وڵاتەکەی لە لیبیا دەگرن، له‌سیاسه‌ت نازانن، هه‌روه‌ها له‌مێژووش نازانن، ئه‌گه‌ر توركیا بەو شێوەیەى نەکردایە، ئێستا حه‌فته‌ر ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاته‌كه‌دا ده‌گرت و ته‌واوی گه‌لی لیبیا ده‌كه‌وته‌ژێر سته‌مكاری ئەوەوە.