سەردێڕ:

پۆمپیۆ: کوشتنی سولەیمانی بەشێکە لە ستراتیجێکی نوێی ئەمریکا

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2020-01-14

6069 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کوشتنی سولەیمانی بەشێکە لە ستراتیجێکی نوێی وڵاتەکەی بۆ ترساندنی دوژمنەکانی.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە کۆنفرانسێکی زانکۆی ستانفۆرد لە ویلایەتی کالیفۆرنیای وڵاتەکەی رایگەیاند، "قاسم سولەیمانی وەکو بەشێک لە ستراتیجییەکی فراوانی نوێی دیکەی ئەمریکا بۆ ترساندنی دوژمنەکانی کوژراوە".

راشیگەیاند، ئەوەش بۆ چین و روسیا راستە و دەبێت هەموولایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە سولەیمانی لەبەر پلاندانانی بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکان و هاوڵاتییە ئەمریکییەکان کوژراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی سێی ئەم مانگە لە هێرشێکی ئەمریکادا لە بەغدا، هەر یەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای حەشدی شەعبی کوژران.

هـ.ب