سەردێڕ:

ئێران هۆشداریی دەداتە بەریتانیا

پەیوەندییەكانی تاران و لەندەن
فۆتۆ: 
2020-01-14

4823 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشیاریدایە بەریتانیا و رایگەیاند، وڵاتەکە هەر هەڵەیەکى نوێ بکات بەتوندى وەڵامى دەدەنەوە.

وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، " بەریتانیا بەرپرسیار دەبێت لە هەر هەڵەیەکى نوێ کە بەرامبەر ئێران دەیکات، هەڕەشەکردن بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا، گرژیی دەخاتە نێوان تاران و لەندەنەوە."

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامادەبوونى باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا دژی بەها دیبلۆماتییەکانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دەستگیرکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران، باڵیۆزی ئێرانیان لە وڵاتەکەیاندا بانگهێشتکردووە.

ئەوەش دواى ئەوە هات رۆژى یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بانگهێشتی باڵیۆزی بەریتانیای لە وڵاتەکەی کرد و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، "بانگهێشتکردنی باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران بەهۆی بەشداریکردنیەتی لە خۆپیشاندانەکانی تاران کە لە دژی حکومەت بەرێوەچوو".