سەردێڕ:

پۆلیسی تاران سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان روونکردنەوەدەدات

فۆتۆ: 
2020-01-13

4793 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە کە باس لە تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکان لە بەرامبەر خۆپیشاندەرەکاندا دەکەن.

تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، حوسەین رەحیمی، بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران ڕایگەیاند، پۆلیسی تاران تەقەی لە خۆپیشاندەران نەکردووە و فەرمان بە ئەفسەرانیش کراوە کە ئەو کارە نەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ بەیانی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دەنگی تەقەکردن بەسەر خۆپیشاندەراندا بیستراوە و خوێنڕژانیش بەسەر زەوییەکەدا دەرکەوتووە، ئەوەش لەگەڵ نیشاندانی هەندێک کەس کە وەکو هێزی ئەمنی دەرکەوتوون و چەکدارن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای داننانی ئێران بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئۆکرانیا بەوەی کە بە هەڵە موشەکی لێداوە و خستویەتیە خوارەوە و تێیدا ١٧٦ کەس گیانیانلەدەستدا، لە تاران خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

هـ.ب


‌بەپەلە