سەردێڕ:

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: بەڵگەى پێویست بۆ لادانی ترەمپ هەیە

فۆتۆ: 
2020-01-13

2504 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەڵگەى پێویست لەبەردەستە بۆ لێکۆڵینەوە و تۆمەتبارکردن و پاشان لەسەرکارلادانی سەرۆکی ئەمریکا.

نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کە لە پارتی دیموکراتەکانە رایگەیاند، ئەوان بەڵگەی پێویستیان بۆ لەسەرکارلادانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەیە و لەئێستادا بابەتەکە دەبێت لەلایەن کۆنگرێسەوە یەکلایی بکرێتەوە.

هاوکات، پیلوسی سبەینێ سێشەممە، لەگەڵ ئەندامانی دیموکراتی ئەنجومەنەکەی، بۆ ئامادەکردنی نوسراوێکی ڕەسمی لەسەر لێپێچینەوە لە ترەمپ کە بۆ کۆنگرێسی دەنێرن، کۆدەبێتەوە و وابڕیارە بە زووی دانیشتنی کۆنگرێس بۆ بابەتی لێپێچینەوە لە ترەمپ دەستپێبکات.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئەو واچاوەڕواندەکات کۆنگرێس بە زووی تۆمەتبارکردنەکە تێپەڕێنێت، بێتاوانی ترەمپ بسەلمێنێت و کۆتایی بە بابەتەکە بهێنرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ڕابردوودا، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی کورسی دەسەڵات و ئاستەنگ دروستکردن لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەراندا، پرسی لێپێچینەوە لە ترەمپی خستە دەنگدانەوە و ناردنی پرسەکە بۆ کۆنگرێس پەسەندکرا.

هـ.ب