سەردێڕ:

ترەمپ بۆ بەرپرسانی ئێران: هەوڵ بۆ چەکی ئەتۆمی و کوشتنی خۆپیشاندەران مەدەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2020-01-13

6986 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی نوێی بە زمانی فارسی دەربارەی دۆخی ئێران بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەکات، هەوڵ بۆ چەکی ئەتۆمی نەدەن و خۆپیشاندەرانیش نەکوژن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەر ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی باسی لەوەکرد کە سزاکان و خۆپیشاندانەکان ئێرانیان خستووەتە ژێر فشارێکی توندەوە و ناچار بە گفتوگۆ و دانوستانیان دەکات. لە ڕاستیدا، بۆم گرنگ نییە کە ئەوان گفتوگۆ و دانوستان دەکەن یان نا، ئەوە بەتەواوی لەسەر خۆیان کەوتووە، بەڵام هەوڵ بۆ چەکی ئەتۆمی مەدەن و خۆپیشاندەرانی خۆتان مەکوژن".

ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، پێرێ، دوای داننانی ئێران بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە، خۆپیشاندان لە تاران دەستیپێکردەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

هـ.ب