سەردێڕ:

تورکیا.. ٣٥ کۆچبەر دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-01-12

2109 جار خوێندراوەتەوە

لە سنوری پارێزگای ئەدیرنە لە باکوری رۆژئاوای تورکیا، ٣٥ کۆچبەرى نایاسایی دەستگیرکران، کە ژمارەیەکیان کۆچبەرى عێراقی بوون.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، تیمەکانی جەندرمە، ٣٥ کۆچبەریان لە ژمارەیەک گوندی سەربە قەزای مەریج لە سنوری پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکردووە کە هەوڵیاندابوو بە نایاسایی بچنە یۆنان.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆچبەرەکان هەڵگری رەگەزنامەی عێراق، سوریا، پاکستان و بەنگلادیش بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ لە ئەدیرنە کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە بە دەیان کۆچبەر لە تورکیا دەستگیردەکرێن، کە دەیانەوێت لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوە بۆ وڵاتانى رۆژئاوا کۆچبکەن.