سەردێڕ:

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا

دۆخی بەغدا
فۆتۆ: 
2020-01-11

48509 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی  لە ناوچەی سەدری بەغدا کوژرا.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لەشاری بەغدا فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە ناوی تاڵب عەلی عەباس کە پلەی لیوای هەبووە، لەسەر کێشەى کۆمەڵایەتی کوژراوە. 

ئەوەشی وت،  ئەو فەرماندەیە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەستڕێژى گولـلەی لێکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و شارەکانی تر کردەى  تیرۆرکردن و کوشتن ڕووی لە زیادیکردووە.