سەردێڕ:

​عێراق.. لە هێرشێکى داعشدا دوو پاسەوانی سنور کوژران

فۆتۆ: 
2020-01-09

2874 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، دوو پاسەوانی سنور کوژران و  دووانی دیکەش برینداربوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیدا هاتووە، کە چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر فەوجی سێ سەربە لیوای پاسەوانی سنوور لە نزیک سنوری سوریا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئاکامی هێرشەکەدا، دوو پاسەوانی سنوور کوژراون و دووی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو، کە هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنییان دەستپێکردووە بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.

سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی داعش و دەرهێنانی سەرجەم ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئەو رێكخراوە راگەیاند، بەڵام هێشتا پاشماوەكانی داعش لە ناوچە جیاجیاكانی باكوور و رۆژئاوای عێراق خۆیان حەشارداوە و ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی.