سەردێڕ:

بەغدا.. عەبدولمەهدی و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-01-09

2462 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەبدولمەهدیدا کۆبوویەوە.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتم کە هاوکاریی و پشتگیرییەکانمان بۆ گەلی عێراق بەردەوامدەبێت، کە لەئێستادا بە بارودۆخێکی قورسدا تێدەپەڕن، ئێمە لەڕێگەی ئەم هەنگاوەوە هەوڵدەدەین گرژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق کەمبکەینەوە".

دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندبوو، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستى کەمکردنەوەى گرژییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران سەردانى عێراق دەکات.

هـ.ب