سەردێڕ:

خەزعەلی: ئێران تۆڵەی خۆی کردەوە و سەرەی تۆڵەکردنەوەی عێراقییەکانە

فۆتۆ: 
2020-01-08

16453 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەکی باڵای حەشدی شەعبی رایگەیاند، ئێران تۆڵەی خۆی کردەوە، ئیتر لەبەرامبەر کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیسدا سەرەی تۆڵەکردنەوەی عێراقییەکانە.

قه‌یس خه‌زعه‌لی، سەرۆکی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق لە تویتێکدا رایگه‌یاند، "ئێران وه‌ڵامی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی داوه‌ته‌وه‌، ئێستاش كاتی وه‌ڵامی عێراقییه‌كانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس".

راشیگەیاند، "عێراقییەکان به‌پێی قه‌باره‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێكه‌ و دراوه‌".

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەریەک لە بنکە سەربازییە ئەمریکییەکانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و هەولێر بە موشەک کرانە ئامانج و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش ڕایگەیاند، "موشەکەکان لە ئێرانەوە ئاڕاستەکراون و قسەی ڕوونمان دەبێت".

هـ.ب