سەردێڕ:

بەریتانیا ژمارەى فەرمانبەرانى لەباڵوێزخانەکانى تاران و بەغدا کەمدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-06

2968 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى بەریتانیا بڕیاریدا ژمارەى فەرمانبەرانى لەباڵوێزخانەکانى تاران و بەغدا کەمبکاتەوە.

حکومەتى بەریتانیا بە فەرمى لە ڕاگەیەندراوێکدا، بریاریدا بەهۆى بارودۆخى عێراق و ئێران ژمارەى کارمەندەکانى لە باڵوێزخانەکانى تاران و بەغدا بەڕێژەیەکى بەرچاوکەمبکاتەوە .

هاوکات، ئەمشەو کۆمپانیای شیفرۆن کە بە دووەەم کۆمپانیای نەوتی ئەمریکایە لە عێراق ڕایگەیاند، تەواوی فەرمانبەرانی خۆی سەرپشک کردووە بۆ جێھێشتنی خاکى عێراق.

ئەوەش دوایی ئەوە دێت ، پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە و لە بەرامبەردا ترەمپ هەڕەشەى سەپاندنی سزای توندی ئابوری لەعێراق کرد ئەگەر بیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربکەن.