سەردێڕ:

داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی بەغدا دەكرێت

فۆتۆ: 
2020-01-06

15611 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی كاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی بەغدا بۆ ئەبو مەهدی موهەندیس دەکات.

لە نوسراوێكی فەرمیدا كە ئەمڕۆ لیژنەی كاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوینەرانی كردووە، داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی بەغدایان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبو مەهدی موهەندیس كردووە.

لەنوسراوەكەی ئەو لیژنەیەدا هاتووە، "خەبات و قوربانییەكانی ئەبو مەهدی موهەندیس و هاوڕیكانی ئاشكرایە، مەرجەعی باڵاش نازناوی پاڵەوانانی شەڕی سەركەوتنی پێبەخشیون، بۆیە وەك وەفایەك بۆ ئەو هەوڵ و قوربانیانەی لە پێناو عێراقدا داویەتی داوادەكەین فڕۆكەخانەی بەغدا ناوەكەی بگۆڕدریت بۆ فڕۆكەخانەی ئەبومەهدی موهەندیس".

ئەم داوایەی لیژنەی كاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە لە سێ ی ئەم مانگەدا ئەمریكا لە ڕیگەی چەند موشەكێكەوە هەر یەكە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەنیس ی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوشت.