سەردێڕ:

ئێران.. نوێژی مردوو لەسەر تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کرا

فۆتۆ: 
2020-01-06

3794 جار خوێندراوەتەوە

عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، لە زانکۆی تاران نوێژی مردوویان لەسەر تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس خوێند.

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ى کانونى دووەمى ٢٠٢٠ لە زانکۆی تاران بە بەشداری هەزاران کەس ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی لە تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ئەو هەشت کەسە بەڕێوەچوو، کە لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیدا لە بەغدا و بە بۆردومانی ئەمریکا کوژران.

بڕیارە هەر لە تاران پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمەکان بکرێت و دواتر تەرمی قاسم سولەیمانی ببرێتە پارێزگای کرمان و لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک بسپێردرێت، هەروەها تەرمی ئەبو مەهدی موهەندیسیش دەهێنرێتەوە عێراق و لە نەجەف بەخاکدەسپێردرێت.