سەردێڕ:

قەیس خەزعەلی: ئەگەر ئەمریکا لە عێراق نەکشێتەوە بە توندی وەڵامدەدرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-05

14148 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، "ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکشێنەوە بە توندی وەڵامدەدرێنەوە."

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، بە کەمتر لە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕازی نابن و لە کوشتنی براکانیان و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق بێدەنگ نابن.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکشێنەوە بە توندی وەڵام دەدرێنەوە و دەرکردنی سەربازە بیانییەکان بەڵێنە بۆ قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و لە ئەگەری دەرنەچوونی ئەو هێزانە وەک هێزێکی داگیرکەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.

روونیشیکردەوە، "عێراق هەرگیز پێشێڵکردنی خاکەکەی قبوڵنەکردووە لە مێژووی پەرلەمانی عێراقدا ئەمڕۆ گرنگترین بڕیار دەرکرا."

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژى یەکشەممە پەیمانى باکورى ئەتڵەسى ناتۆ و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بڕیاریاندا راهێنان بە هێزە عێراقییەکان رابگرن بەهۆى ئاڵۆزییەکانى ئەمدوایەیى عێراق و مەترسی كردنە ئامانجی ئەو هێزانە، بەتایبەتى لە دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى.