سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-05

2151 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى هێرشەکەى ئەمریکا لە بەغدا و بڕیاردان لەسەر دەرکردنى هێزە بیانییەکان، کۆدەبێتەوە.

ئومێد محەمەد پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى بۆردومانەکەى رۆژى هەینى رابردوو کۆدەبێتەوە کە تیایدا قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس و چەند فەرماندەیەکى حەشدى شەعبی کوژران.

وتیشی، ئەگەر رێژەى یاسایی ئەندامانى پەرلەمان ئامادەبێت، دەنگ لەسەر بڕیارى دەرکردنى هێزە بیانییەکان لە عێراق دەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی بڕیاریداوە بە سنوردارکردنی  کاری هێزە ئەمریکییەکان لە ناو عێراقدا.

وتیشی، دوای ئەو  بڕیارەوە هێزەكانی هاوپەیمانان بە بێ ڕەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕێگەیان پێنادرێت هیچ جمجوڵێك لە عێراق ئەنجامبدەن.