سەردێڕ:

​عادل عەبدولمەهدی سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2020-01-04

3823 جار خوێندراوەتەوە

عادل عەبدولمەهدی سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ گیانی "شەهیدانی عێراق" ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، عادل عەدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، ڕایگەیاندووە، " لەئەمڕۆ شەممەوە سێ ڕؤژ ماتەمینی بۆ گیانی شەهیدانی عێراق ڕادەگەیەنین".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ٢٩ی مانگی ڕابردوو، ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بارەگاکانی حزبوڵای عێراقی بۆردومانکرد و حەشدی شەعبیش رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی چەکدارانیان بۆ ٢٥ کوژراو و ٥١ بریندار بەرزبووەتەوە.

هاوکات لە بەرەبەیانی ٣ی ئەم مانگەدا، لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکادا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران.

لەو بارەیەوە عەبدولمەهدیش هێرشەکانی ئەمریکای بۆسەر حەشدی شەعبی و کوشتنی سولەیمانی و مەهدی موهەندیسی بە دەستێوەردان بۆ سەروەریی عێراق هەژمارکرد.

هـ.ئـ