سەردێڕ:

حزبوڵای عێراق: داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەین لە بنکە ئەمریکییەکان دوورکەونەوە

دۆخی عێراق
فۆتۆ: 
2020-01-04

14484 جار خوێندراوەتەوە

یەکەکانی سەر بە حزبوڵای عێراق ڕایانگەیاندووە، "داوا لە هێزە عێراقییەکان دەکەین بە دووری یەک کیلۆمەتر لە سەرجەم بنکە ئەمریکییەکان دوورکەونەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، یەکەکانی سەر بە حزبوڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، داواکارین لە سبەی ئێوارەوە هێزە عێراقییەکان بە دووری یەک کیلۆمەتر لەسەرجەم بنکە و سەربازگە ئەمریکییەکان  دوورکەونەوە.

داواشکراوە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق نەكرێنە قەڵغانی مرۆیی بۆ ئەمریكییەكان و پێویستە لەسەر سەركردە عێراقییەكان پارێزگاری لە گیانی ئەو هێزانە بكەن.

ئەم داوایەش لە کاتێکدایە ، ماوەى دوو ڕۆژە هێزەکانی حەشدی شەعبی هەڕەشەى هێرشکردنە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکەن و هەر ئەمڕۆش لە سێ شوێنى جیاواز موشەک و گولـله هاوەن ئاراستەى چەند بنکەیەکی ئەمریکا کران.

کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق یەکێکن لە گروپەکانی حەشدی شەعبی و بەوە ناسراون کە زۆر لە ئێرانەوە نزیکن و پێشتریش لەلایەن قاسم سولەیمانییەوە هاوکاری سەربازی کراون.

‌بەپەلە