سەردێڕ:

​وێنە.. ئێران وەسێتنامەکەى قاسم سولەیمانى بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-01-04

61766 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانى ئێران وێنەى وەسێتنامەكەی قاسم سولەیمانیان بڵاوكردەوە كە بۆ هاوسەرەکەى نوسیوە.

لە وەسێتنامەکەى سولەیمانیدا هاتووە "هاوسەرەکەم شوێنى ناشتنى خۆمم لە گۆڕستانى شەهیدان لە کرمان دیاریکردووە، مەحمود ( کورى قاسم سولەیمانی) دەزانێت لە کوێدایە".

هەر لە وەسێتەکەدا سولەیمانی نوسیویشیەتی "با گۆڕەکەم سادەبێت و هاوشێوەى گۆڕى هاوڕێ شەهیدەکانم بێت لەسەر گۆڕەکەم بنوسن سەرباز قاسم سولەیمانی هیچى دیکەى لەسەر مەنوسن".

بەرەبەیانی سێی ئەم مانگە لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران.

الإعلام الإيراني ينشر وصية سليماني لزوجته