سەردێڕ:

ناتۆ و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی راهێنانیان بە هێزە عێراقییەکان راگرت

فۆتۆ: 
2020-01-04

2023 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوى ناتۆ و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى دژی داعش بەهۆی ئاڵۆزییەکانى ئەمدوایەى عێراق، راهێنانیان بە هێزە عێراقییەکان راگرت.

ئەمڕۆ یەکشەممە پەیمانى باکورى ئەتڵەسى ناتۆ  بڕیاریدا تەواوى مەشق و راهێنانە سەربازییەکانیان لە عێراق رابگرێت، بەهۆى ئاڵۆزییەکانى ئەمدوایەیى عێراق، بەتایبەتى کوژرانى قاسم سولەیمانى.

هاوکات سوپای ئەڵمانیا رایگەیاند، دوای بۆردوومانەکەی رۆژی هەینی و زیادبوونی هەڕەشەکان، ئەمریکا و وڵاتانى دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بڕیاریاندا راهێنان بە هێزە عێراقییەکان رابگرن.

سوپای ئەڵمانیا ئاماژە بەوەشدەکات، راگرتنی راهێنانەکان کاتییە و هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراقیش دەگرێتەوە و فەرمانی جێبەجێکردنەکەش تەواوى ئەندامانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە.

ئەڵمانیا یەکێکە لە ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ١٦٠ راوێژکاری سەربازیی لە عێراقدا هەیە، کە ١٠٠ سەربازیان لە هەرێمی کوردستانن و ٦٠ سەربازیشیان لە بنکەى سەربازى تاجى باکورى بەغدان.