سەردێڕ:

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی: دوێنێ شەو لە بەغدا هێرشی ئاسمانی نەکراوە

فۆتۆ: 
2020-01-04

7833 جار خوێندراوەتەوە

شانەى راگەیاندنى ئەمنى رایگەیاند، فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە هێرشى ئاسمانى دەکەن لە باکورى بەغدا.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رەتیکردووەتەوە شەوى رابردوو هێرشى ئاسمانى کرابێت و ئۆتۆمبێلێکى فریاگوزارى تەندروستیى حەشدى شەعبی لە ناوچەى تاجى باکورى بەغدا کرابێتە ئامانج.

داواشیکردووە، راگەیاندنەکان نەچنە ژێر کاریگەرى پڕوپاگەندە و زانیاری هەڵەوە، بەتایبەت لەم بارودۆخە هەستیارەدا.

 هاوکات حەشدى شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ره‌تی کردەوە، بە موشەکى ئەمریکى هێرشه‌کە كرابێته‌ سه‌ر فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵكو كراوه‌ته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی تیمه‌كانی ته‌ندروستی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى رابردوو لە زۆربەى دەزگا راگەیاندنە جیهانییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لە ھێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی تاجی بەغدا شەش کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوپەیمانى نێودەوڵەتیش رەتیکردەوە هیچ هێرشێکیان لەو شەوەدا کردبێت.