سەردێڕ:

بەغدا.. دوو ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی بۆردومانکران و شەش کوژراو هەیە

فۆتۆ: 
2020-01-04

78774 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، شەش کەس لە ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە ناوچەی تاجی بەغدا کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، لە بۆردومانەکانی ئەمشەوی ئەمریکا لە بەغدا چەند ئۆتۆمبیلێکی حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانج و شەش کوژراو و سێ بریندار هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا رەتى کردەوە کە فەرماندەیەکیان لەهێرشەکە کوژرابێت و رایگەیاند، هێرشەکەی ئەمشەوی بەغدا، کاروانێکی تیمى فریاتگوزارى تەندورستى کردووەتە ئامانج و سەرکردەی باڵای تێدانییە .

ئەو هێرشە دواى ئەوە  دێت دوێنێ قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسی ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی و هەشت فەرماندەى دیکەى سەربازى بەهۆى بۆردومانێکى ئەمریکا لە بەعدا کوژران و ئەوەش کاردانەوەى نێودەوڵەتى لێکەوتەوە.