سەردێڕ:

کاردانەوەى بەرپرسانى ئەمریکا سەبارەت بە کوشتنى قاسم سولەیمانى

فۆتۆ: 
2020-01-03

12841 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى وردەکارى کاردانەوە ناوخۆییەکانى بەرپرسانى ئەمریکا لە پاش کوشتنى قاسم سولەیمانى لە عێراق دەخاتەڕوو.

هەردى کەمال پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە واشنتن ڕایگەیاند ، لە سەرئاستى ناوخۆى ئەمریکا چەندین کاردانەوە هەبووە سەبارەت بەکوشتنى قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى ئێران لە عێراقدا.

راشیگەیاند، لە یەکەم کاردانەوەى هێرشەکەدا دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکدا وێنەی ئاڵایەکى ئەمریکا بڵاوکردەوە کە ئاماژەیە بەسەرکەوتن.

 مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاش لە تویتێکدا ڕایگەیاند،"عێراقییەکان لەسەر شەقامدا سەما بۆ ئازادیی دەکەن و سوپاسگوزارن کە فەرماندە سولەیمانی ئیتر بوونی نییە."

هاوکات، لیندزی گراهام سیناتۆرى ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "نابێت ئێران بیر لەکاردانەوەى کوشتنى قاسم سولەیمانى بکاتەوە".

هەروەها، برێت مەکگۆرگ نێردەى پێشووى ئەمریکا بۆ شەڕى داعش لە عێراق و سوریا لە تویتێکدا ڕایگەیاند،" ئەوەى ئەمریکا کردوویەتى بێ بیرکردنەوە بووە لە ئەنجامەکەى" .

ئەوەش خراوەتەڕوو ، هەریەکە جۆبایدن و تێن کروس و بە توێتێک بۆچونى خۆیان خستۆتەڕوو بەشێکیان پێیان وایە ئێران باجى سیاسەتە هەڵەکانى خۆى دەدات لە ناوچەکەدا.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەهێرشێکى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئەمریکادا هەریەکە لە قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى ئێرانى و ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى حەشدى شەعبى کوژران.No photo description available.