سەردێڕ:

​ڤیدیۆی ساتى هێرشەکەی سەر قاسم سولەیمانی بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-01-03

302786 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی ساتى هێرشەکەی سەر قاسم سولەیمانی لە بەغدا بڵاوکرایەوە و  چەند ئۆتۆمبیلێک دەردەکەون کە گڕیان گرتووە و خەڵکیش لە شوێنەکەدا کۆبوونەتەوە.

کاتژمێر ٢ی شەوی ڕابردوو لە بۆردومانێکى ئەمریکادا قاسم سولەیمانی سەرۆكی سوپای فەیلەقی قودسی ئێران لە بەغدا کوژرا.

سوپای پاسدارانیش كوژرانی قاسم سولەیمانی سەرۆكی سوپای فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیسی لە هێرشێكی موشەكی نزیك فرۆكەخانەی بەغدا پشتڕاستكردەوە.

راشیگەیاندووە، لەگەڵ قاسم سولەیمانى ئەبو مەهدى موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کوژراوە.