سەردێڕ:

نەجوە قاسم بێژەری بەناوبانگی عەرەب کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2020-01-02

50691 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بێژەری دیاری کەناڵی حەدەس "نەجوە قاسم" لە ماڵەکەی خۆیدا لە دوبەی کۆچی دوایی کرد.

کەناڵی حەدەس بڵاویکردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نەجوە قاسم، بێژەری دیاری کەناڵە لە ماڵەکەی خۆیدا لە دوبەی کۆچی دوایکردووە.

نەجوە قاسم یەکێک لە میدیاکارە دیارەکانی عەرەب و بێژەر و پێشکەشکاری سیاسیی بووە، دیارترین بەرنامەی "حدث اليوم" "رووداوی ئەمڕۆ" بووە لەکەناڵی حەدەس پەخشدەکرا.

ڕووماڵی شەڕەکانی ئەفغانستان و عێراق و لوبنانی کردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کەناڵی عەرەبییە دەستبەکاربێت، ماوەی ١١ ساڵ لە کەناڵی مستەقبەلی لوبنانی کاریکردووە.

لە ساڵی ٢٠١١ وەک بەهێزترین ژنە بێژەر لە دنیای عەرەبیدا لە گۆڤاری "ئەریبیان بیزنس" ناوی هاتووە، لەساڵی ٢٠١٢ خەڵاتی دامەزراوەی "شدیاق" بۆ داهێنانی تەلەفزیۆنی پێدراوە.