سەردێڕ:

ئيمارات و بەحرێن پاڵپشتى خۆیان بۆ هێرشەكانى سەر حەشدى شەعبى لە عێراق دەربڕى

هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشد
فۆتۆ: 
2020-01-01

3085 جار خوێندراوەتەوە

هەر دوو وڵاتی ئيمارات و بەحڕێن پشتگيرى خۆیان بۆ هێرشەكانى ئەمريكا بۆ سەر بنکەکانی حيزبوڵڵاى نزيك لە ئێران دەربڕى.

 وەزارەتى دەرەوەى ئيمارات لە روونكردنەوەيەكى نووسراودا رايگەياند، "ئەوان سوپاسى ئەمەريكا دەكەن لە بەرامبەر ستراتيجى لە بەرپەرچدانەوەى ميليشا تيرۆريستييەكان".

لە روونكردنەوەكەدا، پشتگيرى ئيماراتيان دووپاتكردەوە بۆ هەموو هەوڵەكانى هێزەكانى ئەمريكا بۆ پاراستنى بەرژەوەندييەكان لە ناوچەكەدا.

لەلايەكى ديكەشەوە بەحرێنيش پشتگيرى خۆى بۆ هێرشەكانى ئەمريكاى بۆ سەر حيزبوڵڵا دەربڕیوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت،  شەوی یەکشەممە ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و زیاتر لە ٢٥ چەکداری لێکوشتن و دوێنێش لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغداد.