سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە تەقینەوەیەکدا لە سۆماڵ زیاتر لە ٧٠ کەس کوژران

فۆتۆ: 
2019-12-28

2234 جار خوێندراوەتەوە

میدیاى سۆماڵ بڵاویکردەوە، بەهۆى تەقینەوەیەکەوە لە باشورى ماقادیشۆى پایتەخت لانى کەم ٧٣ کەس کوژران کە چوار کەسى بەرەگەز تورکى تێدایە و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون.

رادیۆى دالسانى ناوخۆى سۆماڵ بڵاویکردەوە، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە خۆکوژێک بەئۆتۆمبێلێکى بۆمبرێژکراو لە ناوچەى ئەفغوا لە باشورى ماقادیشۆ خۆى تەقاندووەتەوە.

بەوتەى پۆلیسى ناوچەکە، تەقینەوەکە نوسینگەیەکى باجى کردووەتە ئامانج لە دوڕیانێکى ناو شارى مەقادیشۆدا، کە بەهۆیەوە ٧٣ کەس کوژراون کە دوو هاوڵاتى بەرەگەز تورک لە نێو کوژراوەکاندایە و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون. 

ئاماژەبەوەشکراوە، زۆربەى کوژراو بریندارەکان قوتابى زانکۆ بوون لەکاتى تەقینەوەکەدا لە نێو پاسێکدابوون و بەو شەقامەدا تێپەڕبوون.

ئەوەش دووەم تەقینەوەیە لە ماوەى چەند رۆژى رابردودا کاتێک لە نزیک بارەگاى سەرۆکایەتى لە مەقادیشۆ تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە ١٠ کەس کوژران و ١١ کەسیش برینداربوون، کە بزوتنەوەى لاوانى سۆماڵ بەرپرسیارێتى گرتبووە ئەستۆ.

ب.ب