سەردێڕ:

ئەمریکا.. تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی فڕۆکەدا روویدا

فۆتۆ: 
2019-12-28

1736 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى تەقینەوەى بۆرییەکى نایترۆجین لە کارگەیەکى دروستکردنى فرۆکەى ئەمریکیدا لە ولایەتى کانساسى ئەمریکا لانى کەم ١٥ کەس برینداربوون.

بەرێوەبەرى خزمەتگوزارییەپزیشکییەکان لە ناوچەى سیدجویک لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەکەوە ١١ بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، کە یەکێکیان برینەکەى سەختە.

هاوکات بەرپرسى کۆمپانیای تیکسترۆن بۆ دروستکردنى فرۆکەى ئەمریکى رایگەیاند، دوو لە بریندارەکان بە ئۆتۆمبیلى فریاگوزارى تایبەت خێرا گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و دوو بریندارى دیکەش لە شوێنى تەقینەوەکە چارەسەریان وەرگرتووە.

ئاماژەبەوەشکراوە، تەقینەوەکە زیانى زۆرى بە تانکییەکانى هەڵگرتنى نایترۆجین گەیاندووە و بەوەش زیان بەر بیناى کارگەکەش کەوتووە.

کۆمپانیاکە فرۆکەى تاقیکردنەوەى جۆرى سکاى کوێر دروستکردووە، کە جۆرێکى سوکى فرۆکەى خزمەتگوزارى گشتییە، کە بریارە ئەو جۆرە فرۆکەیە لە ساڵى ٢٠٢٠ دا بخرێتە کارەوە.

ب.ب