سەردێڕ:

بەرپرسێکی ئەمریکی: لە هێرشەکەی کەرکوکدا بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراوە

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی سەربازگەی کەی وەن کرا
فۆتۆ: 
2019-12-28

17291 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی رایگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر سەربازگەی کەی وەندا بەڵێندەرێکی مەدەنی ئەمریکی کوژراوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە رۆیتەرزی راگەیاند، لە هێرشی سەر سەربازگەی کەی وەندا بەڵێندەرێکی مەدەنی ئەمریکی کوژراوە و ژمارەیەک کارمەندی خزمەتگوزاری و سەربازێکی عێراقیش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان گەڕان و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

نزیک کاتژمێر ٨ی ئەمشەو، لەشوێنێکی نادیارەوە ژمارەیەک موشەک  ئاڕاستەی سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک کرا. 

هاوکات، ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، ئەو کەسانەی کە سەربازگەکەیان بۆردوومانکردووە، ئۆتۆمبیلەکەیان لەنزیک سەربازگەکە بەجێهێشتووە و هەڵهاتوون. 

سەربازگەی کەی وەن لە ڕۆژئاوای كەركوكە و لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، دژەتیرۆری عێراقی، چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی ئەمریکای تێدایە و پێش رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگەی تێدابوو