سەردێڕ:

​بەغدا.. خۆپیشاندانەکان بەردەوامن

دۆخی عێراق
فۆتۆ: 
2019-12-27

1682 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندەرانی شارەکانی عێراق کاندیدی لایەنەکان بۆ سەرۆک وەزیران ڕەتدەکەنەوە و داوادەکەن کەسێکی بێلایەن بۆ پۆستەکە دەستنیشان بکرێت، کە تێوەنەگلابێت لە دۆسیەکانی گەندەڵی.

ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ڕایگەیاند، لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران سوورن لەسەر داوکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و کاندیدی هاوپەیمانی بیناش بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەتدەکەنەوە.

وتیشی، خۆپیشاندەران داوادەکەن کەسێکی بێلایەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستنیشان بکرێت، کە تێوەنەگلابێت لە دۆسیەکانی گەندەڵی.

هاوکات بەشێک لە خۆپیشاندەران پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق دەربڕی کە کاندیدی هاوپەیمانی بینای بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەتکردەوە.