سەردێڕ:

وان.. بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکەوە حەوت کۆچبەری نایاسایی خنکان

فۆتۆ: 
2019-12-26

2061 جار خوێندراوەتەوە

لە دەریاچەى وان بەلەمێکى کۆچبەرانى نایاسایی نوقم بوو و بەوهۆیەوە حەوت کۆچبەر خنکان و ٦٤ کۆچبەرى دیکەش رزگارکران.

پارێزگاى بەدلیس لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ به‌له‌مێك كه‌ كۆچبه‌رانی نایاسایی کە لە کۆچبەرى پاكستانی، به‌نگلادیشی و ئه‌فغانی هه‌ڵگرتبوو، لە کاتى نزیکبوونەوەیان لە کەناراوەکانى دەریاچەى وان بەلەمەکە ژێرئاوكه‌وتووه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌ و ژێرده‌ریایی ئاسایش ٦٤ سه‌رنشینیان  رزگاركردووە ولەئێستادا سه‌رقاڵی گه‌ڕان و رزگارکردنى کۆچبەرانى دیکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى رابردووش زیاتر لە ٤٠٠ کۆچبەرى نایاسایی لە سنورى پارێزگاى ئەدیرنە دەستگیرکران کە بە نیازبوون بچنە ئەوروپا.

رۆژانە بە دەیان کۆچبەر لە تورکیا دەستگیردەکرێن کە دەیانەوێت لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانى رۆژئاوا کۆچبکەن بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوە.

ئ.ر