سەردێڕ:

ئەمریکا.. پیاوێک تەقەی لەو سەرتاشەکرد کە سەری کوڕەکەی چاککردووە

شوێنی ڕووداوەکە
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2019-12-25

79138 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئەمریکا لە هەوڵی دەستگیرکردنی پیاوێکدایە کە بەهۆی ئەوەی ستایلی سەرتاشینی کوڕە ١٣ ساڵانەکەی بەدڵ نەبووە، سێ فیشەکی بە سەرتاشەکەیەوە ناوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، باوکێک لەبەرئەوەی جۆری سەرتاشینی کوڕەکەی بەدڵ نەبووە، سێ فیشەکی بە سەرتاشەکەیەوە ناوە و هەڵاتووە. هاوکات، پۆلیسی ویلایەتەکە بەمەبەستی دەستگیرکردنی بەدوایدا دەگەڕێن.

پۆلیسی ویلایەتەکە ڕایگەیاندووە، پیاوەکە دەنگە دەنگی لەگەڵ سەرتاشەکەدا کردووە و پاشان چووەتە ماڵەوە، دواتر هاتووەتەوە بۆ دوکانەکە، سەرتاشەکە بەخۆڕایی ئەو بەشەی قژی منداڵەکەی کە باوکەکە ڕەخنەی لێی هەبووە، چاککردووەتەوە، بەڵام دواجار سێ فیشەکی هەر پێوەناوە.

میدیاکان ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە، سەرتاشەکە لەئێستادا تەندرووستی جێگیرە و فیشەکەکان بەر شوێنی مەترسیدار نەکەوتوون.

هـ.ب