سەردێڕ:

عێراق.. خۆپیشاندەران هەڵمەتی مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2019-12-22

2906 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى لە بەغدا رایگەیاند، خۆپیشاندەران هەڵمەتی مانگرتنیان لە خواردن دەست پێکرد تاوەکو سبەینێ پڕۆژەیاسایی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکرێت.

ئومێد محەمەد پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى لە بەغدا رایگەیاند، لە ئێستادا خۆپیشاندەران لە بەغدا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێوارەى ئەمڕۆ سەدان خۆپیشاندەر روویان لە گۆڕەپانەکانى خەلانى و تەحریر لە ناوەراستى بەغدا کردووە و هێزە ئەمنییەکانیش رێوشوێنى توندیان گرتووەتەبەر و خاڵى پشکنینى کاتییان لەسەر شەقامەکان داناوە.

هاوکات سەرجەم رێگا سەرەکییەکانى ناوچەى سەوز داخران و لە شارى نەجەفیش رێگاى فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى شارەکە داخران.   

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩ هاوپەیمانى بینا کاندیدى خۆیان بۆ سەرۆککوەزیرانى نوێى عێراق کە (قوسەى سوهێل) وەزیرى خوێندنى باڵا و تویژنەوەى زانستییە پێشکەشى سەرۆکایەتى کۆمار کردووە تا رەزامەندى لەسەر بدات، لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندەران و چالاکوانانى بەغداد دژى ئەو کاندیدەش وەستاونەتەوە و لە بەغدا و شارەکانى باشورى عێراق کۆبووەنەتەوە و نارەزایەتى دەردەبڕن.

ب.ب

‌بەپەلە