سەردێڕ:

عێراق.. نەختینەی یەدەگ بۆ ٨٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە

وێنەی گرافیکی لۆگۆی حکومەت، پەرلەمانی عێراق و پارەی نەختینە
فۆتۆ: NRT
2019-12-20

3905 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی پارەی نەختینەی یەدەگی عێراق بۆ ٨٧ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەو بڕەش دەتوانێت بۆماوەی یەك ساڵ و نیو سەرجەم خەرجییەكانی وڵات دابینبكات.

ئەحمەد حەمە ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی مەعلومەی عێراقی رایگەیاندووە، لەئێستادا عێراق بەو نەختینە یەدەگەی هەیەتی  دەتوانێت پێداویستییەكانی وڵات بۆ ماوەی یەك ساڵ و نیو پڕبكاتەوە، بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی بەپێی ستانداردە جیهانییەكان، هەر وڵاتێك پارەی نەختینەی یەدەگی بۆ خەرجییاكانی شەش مانگی وڵاتەكەی هەبێت ئەوا ئابورییەكەی تاڕادەیەك بە ئابورییەکی جێگیر هەژمار دەكرێت.

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، عێراق بۆ خەرجی مانگانەی بەموچەشەوە پێویستی بە پێنج ملیار دۆلار هەیە، بەو پێیەش بۆ خەرجی شەش مانگ ٣٠ ملیار دۆلاری پێویستە، كە ئێستا عێراق خاوەنی ٨٧ ملیار پارەی نەختینەی یەدەگە.

بوونی ئەو بڕە نەختینە یەدەگەی حكومەتی عێراق لەكاتێكدایە سێ ساڵ بەرلەئێستا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی ئەوكات لەبارەی ئابوری عێراقەوە وتی "بەغدا موفلیسە".

لەهەرێمی كوردستانیش حكومەت چەندین موچەی موچەخۆران قەرزارە و زۆربەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگرتووە.

إ.م

‌بەپەلە