سەردێڕ:

عەبدولمەهدی: تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق لەکارەکەم بەردەوام دەبم

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق
فۆتۆ: میدیاکان
2019-12-18

1553 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق رایگەیاند، تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق لەکارەکەى بەردەوام دەبێت.

لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەگەر حکومەتى نوێ پێکهێنرا ئەوا وەکو سەرۆکوەزیرانى پێشوو هاوکاری حکومەتی داهاتو دەبێت.

سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ئامادەیە و دوای دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، بودجه‌كه‌ی راده‌ست ده‌كات.

عەبدولمەهدی لە ٢٩ی مانگی رابردوو وەڵامى داواکەى عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقى دایەوە و نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشى پەرلەمان کرد و یەکی ئەم مانگەش پەرلەمان داواکەی پەسەندکرد.