سەردێڕ:

پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی کرد

فۆتۆ: 
2019-12-16

2664 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی کرد و بە دەنگى ٨٥ پەرلەمانتار سیفەتی بەپەلەی پێدرا و پاش دووکاتژمێر بە سەر دانیشتنەکەدا، بڕیاردرا کۆبونەوەکە بەشێوەى داخراو بەڕێوەبچێت.

ڕاشیگەیاند، لیژنەی یاسایی دەبێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر تا هەفتەیەک ڕاپۆرت لەسەر پڕۆژەیاساکە ئامادە بکات و بخرێتەوە بەرنامەى کاری دانیشتنەوە بۆ گفتوگۆ لەسەرکردنى و خوێندنەوەى دووەم و پاشان پەسەندکردنى.

پەرلەمانى کوردستان لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدایە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات، لەوانە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاساى چاکسازى تەواوبووە و بەپێی کارنامەکەش، پڕۆژەیاساکانى یاسای ڕیكلامی بازرگانی دەنگی لەسەر دەدرێت و پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانیش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.

هاوکات فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆى پەرلەمانی کوردستانى نەکرد و ئەوەش وەک هەڵوێستیان لەسەر پرۆژەیاساى چاکسازى و پێیان وایە چاکسازیکردن لە سێکتەرەکانى نەوت لە پێشترە وەک لە سێکتەرەکانى دیکە.

ب.ب