سەردێڕ:

کەرکوک.. مامۆستایانى وانەبێژ گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-12-16

1004 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەشارى کەرکوک مامۆستایانى وانەبێژ گردبوونەوە ودایاوایانکرد بکرێنە هەمیشەيى .

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩ مامۆستایانى وانەبێژى کەرکوک ودەورووبەرى لە بەردەم بیناى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى کەرکوک گردبوونەوە.

ڕاشیگەیاند، خۆپيشاندەران دروشمى نەخێر بۆ دابەشکارى تایەفەگەرییان بەرزکردووەتەوە وداوا دەکەن بەپێى خاڵبەندى مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت .

ئاماژەى بەوەشکرد، خۆپیشاندەران داوا دەکەن لایەنەکان دەست وەرنەدەنە کاروبارەکانى دامەزراندن لە سێکتەرى پەروەردەى شارەکەدا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیاربوو ئەم هەفتەیە خشتەیەکى نوێى ناوى دامەزراوانى مامۆستایانى گرێبەست بۆ هەمیشەى ڕابگەیەندرێت، بەڵام تا ئەمڕۆ ئەو ناوانە ئاشکرا نەکراون وئەوەش ناڕەزایەتى لێکەوتووەتەوە.