سەردێڕ:

لوبنان.. بەهۆى خۆپيشاندانەکانى شەوی ڕابردووەوە ٤٦ کەس برينداربوون

فۆتۆ: 
2019-12-16

477 جار خوێندراوەتەوە

خۆپيشاندانەکانی لوبنان بەردەوامییان هەيە و شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوبەڕووبونەوەی هێزە ئەمنييەکان و خۆپيشاندەران ٤٦ کەس برينداربوون.

ئاژانسی ڕۆيتەرز ڕايانگەياند شەوی ڕابردوو لە بەیروتی پایتەختی ئەو وڵاتە هێزە ئەمنییەكان بە مەبەستی بڵاوەپێكردنی خۆپيشاندەران بە گازی فرمێسكڕێژ روبەڕویان بونەتەوە و بەو هۆيەشەوە ٤٦ هاوڵاتی برينداربوون.

 هاوكات لیوا عیماد عوسمان بەڕێوەبەری گشتی هێزەكانی ناوخۆ چوە ناو خۆپیشاندەران و داوایکرد خۆپيشاندانەکان بە ئاشتيانە بەڕێوەبچن و لێکۆڵينەوە لە ڕوداوەکانی شەوی ڕابردوو بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدايە لە ١٧ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپيشاندان لە بەيروت دەستيپێکردووە بە مەبەستی رەتكردنەوەی دەسەڵات و داواكارییەكانیان بۆ چاكسازی بەو هۆيەشەوە سەعد حەريری سەرۆک وەزيرانی لوبنان دەستی لە کار کێشايەوە، کە دواتر بەهۆى ئەوەى نەتوانرا لە ماوەى دیاریکراودا بە پێى دەستورى ئەو وڵاتە کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانى نوێ دیاریبکرێت، سەرۆک کۆمار و موفتى ئەو وڵات جارێکیتر سەعد حەریرییان راسپاردەوە بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت.

ب.ب