سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتى زەمین لەرزەیەکی بەهێز لە فلیپین

فۆتۆ: 
2019-12-15

17953 جار خوێندراوەتەوە

زەمین لەرزەیەکی بەهێز ئەمڕۆ لە باشووری فلیپینی داوە و بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ زیانی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سکای نیوز ، زەمین لەرزەکە بە گوڕی شەش وپۆینت نۆ پلە بەپێوەرى ڕێختەر، لە ناوچەکانى دافاو کۆتباتۆ لە باشورى فلیپین بووە و بووەتە هۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی و بەهۆی ترسی زەمین لەرزەکەشەوە هاوڵاتییان لە ماڵ و مارکێت و بازاڕەکاندا هاتوونەتە دەرەوە و، هاوکات سبەینێ دووشەممە قوتابخانە و زانکۆکان لەو دوو ناوچەیە دادەخرێن تا دۆخەکە ئاسایى دەبێتەوە.

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیەى بڵاوبووەتەوە، مەلەوانگەیەکی ئاو پشاندەدات، کە بەهۆی زەمین لەرزەکەوە شەپۆلی بەهێز دەدات.

لەو بارەیەشەوە پەیمانگای فلیپینی بۆ زانستی بورکان و زەمین لەرزە ڕایگەییاندووە، زەمین لەرزەکە بە درێژایی شەش کیلۆمەتر لە باکووری ڕژئاوای ناوچەی پەدادای داوە.

لەو بارەیەوە ڕیکاردۆ جالاد، سەرۆکی نووسینگەی بەرگری مەدەنی فلیپینی ڕایگەیاندووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی نووسینگەکەیان باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە کاتی زەمین لەرزەکەدا ڕووخاوە.