سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک زۆر گرنگە

لە میانى پێشوازیکردن لە کونسوڵى گشتى چەند وڵاتێک
فۆتۆ: 
2019-12-15

2310 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەمیانی پێشوازیکردن لە کونسوڵی گشتی وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ژاپۆن رایگەیاند، پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک زۆر گرنگە.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جواڵانەوەی نەوەی نوێ، لە ئۆفیسی سەرەکی خۆی لە شاری هەولێر، بە جیا پێشوازی کرد لە هەر یەکە لە ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا و جەیمس سۆرنتۆن کونسوڵی گشتی بەریتانیا و بەربەرە ۆڵف کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و کاتسومی مۆریاسو کۆنسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان.

لەو کۆبونەوانەدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لە قۆناغی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق کرد.

شاسوار عەبدولواحید باسی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردیشی کرد لە داهاتودا و ڕایگەیاند، کە پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنێکی پاک زۆر گرنگە.

روونیشیکردەوە، دیاریکردنی کۆمسیۆنێکی نوێی سەربەخۆی هەڵبژاردن، زامنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و هەروەها گێڕانەوەی هیوایە بۆ هاوڵاتییان و هاندانیانە بۆ دەنگدان.