سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا: پلانمان هەیە یەک ملیۆن پەنابەری نوێ وەرگرین

لە ماوەى دوو ساڵدا
فۆتۆ: 
2019-12-15

8186 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، پلانیان هەیە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا پێشوازی لە یەک ملیۆن پەنابەری نوێ بکەن.

جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، باس لە پلانێکی نوێدەکات بۆ وەرگرتنی ملیۆنێک پەنابەری نوێ لە ماوەی نێوان ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢دا و هەڵگرتنی باج لەسەر وەرگرتنی رەگەزنامە بۆ ئەو کەسانەی کە مەرجی داواکراوییان تێدایە.

لە بەیاننامەیەکیشدا کە ترۆدۆ بۆ وەزیری کۆچی نوێی ئەو وڵاتەی ناردووە، باسی لەوە کردووە "بەپەرۆشین بۆ کۆچبەرە نوێیەکان و هانیان دەدەین روو لەوڵاتەکە بکەن بە پێدانی چەندین بەرنامەی پێویست، و داواشیان لێدەکەین لە سنوری کەنەدا بمێننەوە، هەروەها خزمەتگوزاری باشیان پێشکەش دەکەین"، داواشی لە وەزیری کۆچ کردووە ئاسانکارییان بۆ بکات.

داواشیکردووە، "پەناگەیەکی ئارام بۆ کۆچبەران دابینبکەن، بە تایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی لە بواری رۆژنامەنووسی کاردەکەن و ئەوانەش کە کار بۆ بەرگریکردن لەو بابەتانەی پەیوەندییان بە مافەکانی مرۆڤەوە هەیە دەکەن"، کە ئەمەش بەمەبەستی نیشتەجێکردنی ژمارەیەکی زۆرە لە کۆچبەران لە خاکی کەنەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا وەرگرتنی پەنابەران لە کەنەدا دەستیپێکردووە کەنەدا دەبێتە یەکەم وڵات کە پێشوازی لەو ژمارە زۆرەی پەنابەر بکات لە ماوەی دووساڵدا.

هـ.ئـ