سەردێڕ:

​کۆمەڵ: لە ژێر ئەشکەنجەدا ئاسایش سێ بڕبڕەى ئەندامێکمانی شکاندووە

فۆتۆ: 
2019-12-15

12007 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر، هێرش قادر

کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ ڕایگەیاند، ئاسایش ئەشکەنجەى ئەندامەکانمان دەدەن و دواتریش داوای یەکڕیزیمان لێدەکەن.

محەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ لە کۆنفرانسی کوردستان لەبەردەم گۆڕانکارییەکاندا لە هەولێر رایگەیاند "ئەندامێکمان، ئاسایش سێ بڕبڕەى شکاندووە و دوو جار لە ناو ئاسایشدا نەشتەرگەری بۆ کراوە".

وتیشی "ئەندامەکانمان بانگی ئاسایش دەکرێن و داوای وێنەی ماڵ و رەقەمی سەیارەیان لێدەکرێت، کەچی داوای یەکڕیزیمان لێدەکەن".

کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ ئەوەشی وتووە، "چۆن چاکسازی و یەکڕیزی ئاوا دەبێت".