سەردێڕ:

​خشتەی دابەشکردنی موچەى سەرجەم وەزارەتەکان ڕاگەیەندرا

موچەى مانگى ٩
فۆتۆ: 
2019-12-15

106168 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی موچەى سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند.

بەگوێرەى ئەوخشتەیە کە وێنەیەکى دەست دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى کەوتووە، سبەی دووشەممە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و ئەنجومەنى دادوەرى و کەمئەندامان ( بۆمانگى ٣ى ٢٠١٩) و وەزارەتى داد دابەشدەکرێت.

هاوکات رۆژى سێشەممەش وەزارەتەکانى سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروبارى ئایینى، خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەکە رۆژى چوارشەممە، وەزارەتى ناوخۆ و ئەنجومەنى ئاسایش، هێزى زێرەڤانى و فەرماندەى پێشمەرگەى بەرگرى فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتى گشتى رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەى هەرێم(مانگى ١٠ى ٢٠١٩)، لیواکانى پۆلیسی پاراستنى دامودەزگاکانى نەوت و گاز موچە وەردەگرن.

رۆژى پێنجشەممەش، وەزارەتەکانى شارەوانى و گەشت و گوزار، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا، پلاندانان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، مافى مرۆڤ، دەستەى دەسپاکى، دەستەى وەبەرهێنان، دەستەى ژینگە، دەزگاى مین، دەستەى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، دیوانى چاودێرى دارایی، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان.

رۆژى یەکشەممەى هەفتەى داهاتووش، وەزارەتەکانى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیرى و لاوان، بازرگانى و پیشەسازى، سەرۆکایەتى هەرێم،  سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، سەرۆکایەتى پەرلەمان، خانەنشینى پێشمەرگە ( موچەى مانگى ١٢ى ٢٠١٨) دابەشدەکرێت.

رۆژى دووشەممەى هەفتەى داهاتووش موچەى خانەنشینى شارستانى بۆ مانگى ١٢ى ٢٠١٨ دابەشدەکرێت.   

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٩ی ٢٠١٩یە و دەیەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.