سەردێڕ:

لەتیف مستەفا: كەمكردنەوەی موچەی خانەنشینی پلەباڵاكان درۆیەكی شاخدارە

فۆتۆ: 
2019-12-14

10229 جار خوێندراوەتەوە

لەتیف مستەفا بەوردی بڕی موچەی خانەنیشنی پلەباڵاكان و گۆڕانكارییەكانی خستووەتە ڕوو، دەشڵێت، "لەدوای گۆڕانكارییەكانیش هەمان موچە وەردەگرن، جگە لە گۆڕانکارییەکی زۆركەم نەبێت كەشایەنی باس نییە".

دادوەر لەتیف مستەفا ئەندامی پێشووی دەستەى دادوەری هەرێم لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە "بەگوێرەی ئەو معادەلەیەی لەناو پڕۆژەی چاکسازی بۆ ھەژمارکردنی موچەی پلە باڵاکان  دانراوە ، تەقریبەن ھەمان  موچەی خۆیان وەردەگرنەوە ڕێژەیەکی کەم نەبێت کە شایانی باس نییە".

لەتیف مستەفا بەمشێوەیە وردەكارییەكانی خستووەتەڕوو:

" ٪‏٢٥ کۆی موچەو دەرماڵە +  ٪‏٢.٥ بۆھەر ساڵێکی خزمەت، واتە ئەگەر کەسێک کەمترین خزمەتی ھەبێت بۆ خانەنشینی کە ١٥ ساڵە، ١٥ کەڕەت ٪‏٢.٥ ئەکاتە ٪‏٣٧.٥ + ٪‏٢٥ ئەکاتە ٪‏٦٢.٥ ، بەم پێیەبێت، پەرلەمانتارێک کە کۆی موچەکەی ٨ملێۆن و ٢٠٠ ھەزراە ئەگەر  تەنھا ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێت، موچەکەی ئەکاتە ٥ ملێۆن و ٣٠٠ ھەزار، کەئەمەش زۆر زۆرە لەچاو ئەوەی بەغدا."

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بەغدا بەم شێوەیەی خوارەوە حیساب دەکرێت:

"ژمارەی ساڵی خزمەت کەڕەت ٪‏٢.٥کەڕەت موچەی ئیسمی کە ھی پەرلەمانتار و وەزیر ٤ ملیۆنە ،دابەش ١٠٠ و زائید دەرماڵەی شەھادە بەگوێرەی شەھادەکەی دەگۆڕێت : ٪‏٥ ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆم ،  ٪‏١٠ بەکالۆریۆس ، ٪‏١٥ ماستەر ،٪‏٢٠ دكتۆرا ، زائید غەلای مەعیشە کە بە گوێرەی ساڵی خزمەتە بۆ نمونە ئەگەر یەکێک ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبی ٪‏١٥ ی موچەی ئیسمی نەک کۆی  موچە پی دەدرێت، بەم پێیە لەبەغدا ئەگەر پەرلەمانتارێک تەنھا ١٥ ساڵ خزمەتی ھەبێ دەگاتە تەنھا ٢ ملیۆن دینار ،بۆ ھەرساڵێکیش کە زیاتر بێت لە ١٥ ساڵەکە ١٠٠ ھەزاری تری دەچێتە سەر".

دیاریكردنی ئەو ڕێژەیە بۆ موچە و دەرماڵەی پلە باڵاكان لە كاتێكدایە، حكومەت ٢٣ موچەی فەرمانبەران قەرزارە و بە بیانووی قەیرانی دارایی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری ڕاگیراوە.

إ.م