سەردێڕ:

عێراق.. ئەو وشانەی لە ساڵی ٢٠١٩دا زۆرترین گەڕانیان لە گوگڵدا بۆ کراوە

فۆتۆ: 
2019-12-13

54750 جار خوێندراوەتەوە

بەشى خزمەتگوزارییەکانى گۆگڵ ترێندس زۆرترین ئەو شتانەى عێراقییەکان لەمساڵدا لە گۆگڵ بەدوایدا گەڕاون بڵاوکردەوە.

بەپێى داتاکانى (گۆگڵ ترێندس) هاوڵاتیانى عێراق لە ساڵى ٢٠١٩دا زۆرترین گەڕانیان لە گۆگڵدا بۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى شەشى سەرەتایى و سێى ناوەندى کردووە.

هاوکات لە باکورى ئەفریقیا و وڵاتى مەغریب بەتایبەتى جامى تۆپى پێى نەتەوەکانى ئەفریقیاى ساڵى ٢٠١٩ زۆرترین گەڕانی لە گۆگڵدا بۆ کراوە.

لە جەزائیریش، ئەنجامى بڕوانامەى خوێندنى سەرەتایى یاڵى ٢٠١٩ بە پلەى یەکەم گەڕانى لە گۆگڵدا بۆ کراوە و لە پلەى دووەمیش جامى نەتەوەکانى ئەفریقیا هاتووە.

بەڵام لە میسر زۆرترین گەڕان لە گۆگڵدا بەدواى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ناوەندى بووە.

لە وڵاتى سوریاش دوو دراما (خولەکێک بێدەنگى – هیبە) زۆرترین گەڕانى لە گۆگڵدا بۆ کراوە.