سەردێڕ:

کۆیە.. بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکەوە حەوت کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-12-13

5646 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە رایگەیاند، بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەیەوە، سەرۆکى یەکێتى لەشجوانى کوردستان و شەش کەس لە خانەوادەکەى برینداربوون.

لەراگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، لەسەر ڕێگەی نێوان کۆیە ــ ھەولێر لە نزیك گوندی سماق، ئۆتۆمبێلێکى جۆری توێتا لاندکرۆزەر کۆنترۆڵى لەدەستداوە و دواتر وەرگەڕاوە.

ئاشکراشیکردووە، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە ناوی بورھان عەلی جومعەیە و سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کوردستانە، لەگەڵ شەش کەس لە خانەوادەکەى برینداربوون.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.

Image may contain: car and outdoor

Image may contain: car and outdoor