سەردێڕ:

بانکى ناوەندى عێراق: موچەى فەرمانبەرانى هەرێممان نارد

کۆتا موچەى ئەمساڵە
فۆتۆ: 
2019-12-13

45331 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

حکومەتى عێراق پارەى موچەى فەرمانبەرانى بۆ هەرێمى کوردستان نارد کە کۆتا موچەى ئەمساڵە.

عابد ساڵح بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمیان خستووەتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی.

هاوکات پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەپێی کڵێشەى وەزارەتى دارایی عێراق ئەو موچەیەى کە نێردراوە کۆتا موچەى ساڵى ٢٠١٩یە و لە هەفتەى داهاتووەوە دابەشکردنى موچە خێراتر دەبێت.

بەپێی پرۆژە یاسای بودجەى ٢٠١٩، حکومەتى عێراق مانگانە بڕی ٤٥٤ ملیار دینار بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتى دارایی هەرێم تائێستا کۆتایی بە دابەشکردنى موچەى مانگى ٩ نەهێناوە و تەنها چەند وەزارەتێک موچەیان وەرگرتووە.