سەردێڕ:

وردەکاری دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکەی بەریتانیا ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2019-12-13

4228 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ئەنجامە فەرمییەکانی ئەمڕۆ هەینی، پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسۆن، بە ٣٦٨ کورسی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

 ئاژانسی سکای نیوزی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی، بە پێی ئەنجامە فەرمییەکان پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستهێنا کە ژمارەیان ٣٦٨ کورسییە لە کۆی ٦٥٠ کورسی.

 ئەو دەرئەنجامانەش کە پارتی پارێزگران بەدەستهێناوە، ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بەریتانیا بۆ چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا "بریکزت"، لە ٣١ی کانوونی دووەمی داهاتوودا.

 لەو بارەیەوە بۆریس جۆنسن باسی لەوە کردووە، "ئەمە مانای ئەوەیە حکومەت ڕاسپاردەیەکی نوێی پێگەشتووە و بەهێزە بۆ ئەنجامدانی برێکزت"، وتووشییەتی، "ئەمە دەبێتە هەڵبژاردنێکی مێژوویی کە ئەنجاممانداوە، لەم حکومەتە نوێیەدا، دەرفەتێکی باشە بۆ ڕێزگرتنی ویستی دیموکراتی خەڵکی بەریتانیا بۆ گۆڕینی بە شوێنێکی باشتر".

 لە بەرامبەر ئەمانەشدا ئەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی ڕابردوو لە بەریتانیا، بووە هۆی شكست بۆ پارتی کرێکارانی بەریتانیا، لەو بارەیەشەوە جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا ڕایگەیاند، "لە هەبژاردنەکانی داهاتوودا ڕابەرایەتی پارتەکەی ناکات"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەوی هەڵبژاردنەکان شەوێکی نائومێدی بووە بۆ پارتەکەی ئەو، بەهۆی ئەو دەرئەنجامانەی بەدەستیانهێناوە".

 وتووشییەتی، "لە ئێستادا پارتەکە پێویستی بە ماوەیەکە لە بیرکردنەوە و لە کاتێکدا ڕابەرایەتی پارتەکە دەکات کە گفتوگۆ لەسەرداهاتووی پارتەکە بکرێت".

 ئەم هەڵبژاردنەی بەریتانیا سێیەمین هەڵبژاردن بوو لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی دواییدا لە بەریتانیا بەڕێوەچووبێت، کە دوێنێ پێنجشەممە، لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بە کاتی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی‌ نوێنەرانییان لە پەرلەمان دەستیپێکرد.

 کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ٦٥٠ کورسییە، ئەو دەرئەنجامانەشی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهاتووە، دەربارەی بەدەستهێنانی ٣٦٨ کورسی تا ئێستا لەلایەن پارتی پارێزگارانەوە، ئەوە دەسەلمێنێت چیتر هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگربێت لە چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکییەتی ئەوروپا.

 لە ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ساڵی ٢٠١٧دا پارتی پارێزگاران ٣١٧ کورسی بەدەستھێنا، پارتی کرێکاران ٢٦٢، پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا ٣٥ و پارتی دیموکراتە لیبراڵەکان ھەشت.

 لەو ھەڵبژاردنەدا کە پارتی کرێکاران نەیتوانی بە تەنیا دەسەڵات بگرێتە دەست، بە پشتیوانی پارتی یەکێتیی دیموکراتی ئیرلەندای باکوور حکوومەتی کەمینەی پێکھێنا.

 بەڵام سەرۆکوەزیرانی پێشوو، تێرێزا مەی وەک ئەنجامدانێکی ئەو تابلۆیە شکستیھێنا لە تێپەڕاندنی رێککەوتنی برێکزت لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە ئاڤام کاماراس.

 بۆریس جۆنسن کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی مەی بووە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەھۆی ئەوەی نەیتوانی برێکزت چارە بکات و داوای کرد لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا ھەلبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

هـ.ئـ