سەردێڕ:

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-12-12

64724 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو شەۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک ئاستی بەفر و بارانبارین زیاتر دەبێت.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو ناوچە شاخاوییانەی بەفربارینی زیاتر دەبێت بریتین لە (حاجی ئۆمەران، چۆمان، سیدەکان، مێرگەسوور، ناوچە شاخاوییەکانی دەورووبەری سۆران، ئاکرێ، ئامێدی و شێروان مەزن و کانی ماسی) لەگەڵ بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، لە کاتەکانی بەرەبەیاندا کاریگەری لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت.

Image may contain: text