سەردێڕ:

شارەزوور.. كرێکارێک بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-12-12

1974 جار خوێندراوەتەوە

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەھید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور بڵاویکردەوە، "پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩ تەرمی کرێکارێکی عەرەب گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەمان کە لەکاتی گۆڕینی تەلی کارەبادا لەناو بازاڕی هەڵەبجەییەکان کارەبا گرتویەتى".

ئاماژەى بەوەشکردووە، ناوى کرێکارەکە (عەلی عەواد عەلی)یە و تەمەنى ٣١ ساڵە و خەڵکی شارى موسڵە.

کرێکارەکە لە كۆمپانياى مادو لە قەزای شارەزوور کاریکردووە، رووداوەکە لە كاتى نۆژەنکردنەوەى هێڵى کارەباى ماڵاندا بووە.

ب.ب